Accessibility links

سوریا و عێراق باس لە هاریکاری سەربازی راستەوخۆ دەکەن دژی داعش


دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی سوریا ڕایگەیاند نوێنەرێکی عێراقی لەگەڵ سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەددا لە دیمەشق کۆبۆتەوە و باسیان لە هاریکاری سەربازی ڕاستەوخۆ کردووە لە شەڕیاندا دژی داعش.

دەزگای هەواڵی عەرەبی سوریا وتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی فالح فەیاز لەگەڵ ئەسەددا باسیان لە هەنگاوە مەیدانی و کردارییەکان کردووە بۆ هەماهەنگی لە نێوان دوو سوپاکەدا لەسەر سنوور.

شایەنی باسە هێزە عێراقیەکان کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات لەو گەڕەکانەی کە ماونەتەوە لە موسڵ لەگەڵ داعشدا دەجەنگن لەمیانەی ئەو کەمپینە بەردەوامەی کە بۆ ماوەی حەوت مانگە دەستی پێکردووە بۆ گەڕاندنەوەی دووەم گەورەترین شاری عێراق.

دەزگاکە وتی ئەسەد و فەیاز باسیان لە هاریکاری ڕاستەوخۆی سەربازی نێوان سوپای دوو وڵاتەکە کردووە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا.

لەماوەی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق موڵگەکانی داعشیان بۆمباران کردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ سوریادا. داعش چەند بەشێکی باکووری ڕۆژئاوای عێراق و ڕۆژهەڵاتی سوریای بەدەستەوە ماوە بەڵام هێرشە سەربازییەکانی کە ئەمەریکا پشتیوانی لێدەکات بۆتە هۆی گەڕاندنەوەی بەشێکی گەورە لە خاکی عێراق.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG