Accessibility links

هاوپەیمانان 21 هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر داعش لە عێراق و سوریا


هێزی ئەرکی هاوبەشی هاوپەیمانێتی دژی داعش دەڵێت ئەمەریکا و هاوپەیمانانی لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردوو 14 هێرشی ئاسمانیـیان کردووەتە سەر شوێنەکانی داعش لە عێراق و 7 هێرشی دیکە لە سوریا.

لە بەیانـنامەیەکدا کە ئەمڕۆ پـێـنجشەممە بڵاوکرایەوە، نووسراوە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بۆردومانی شوێنی داعشیان کردووە لە نزیک بەغدا و کەرکوک و حەویجە و مەخمور و موسڵ و شەنگال و تەلەعفەر و فەلـلوجە و حەدیسە و ڕومادی. شوێنەکانیش بریتی بوون لە خاڵێـکی پشـکنین و چەند بینا و حەشارگەیەک لەگەڵ عەمباری چەک و تەقەمەنی.

لە سوریاش بۆردومانی داعش کراوە لە نزیک ناوچەی کۆبانی و گرێ سـپی و لە هەردوو پارێزگای حەلەب و ڕەققە و هەروەها نزیک ناوچەی بوکەمالی سەر سنووری سوریا لەگەڵ عێراق. لەو بۆردومانانە چەند ماشێنێـکی داعش تێـکشکێنراون و ژمارەیەک بینا و حەشارگەی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج.

XS
SM
MD
LG