Accessibility links

دادگایەکی عێراق لەسەر کۆمەڵکوژیـیەکانی سـپایکەر حوکمی لەسێدارەدان بۆ 24 کەس دەردەکات


دادگایەکی عێراق حوکمی لەسێدارەدانی بۆ 24 تاوانبار دەرکرد کە دەڵێت دەستیان لە کۆمەڵکوژیـیەکانی سـپایکەردا هەبووە، ئەوەی تیایدا بە سەدان گەنجی تازە سەرباز کوژران.

دادگای تاوانەکان لە بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە لە دانیشـتنێـکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانیـیەکان ئەم حوکمەی بەسەر ئەو تاوانبارانە دا، بەڵام چوار تاوانباری دیکەی ئازادکرد بەو پـێـیەی بەڵگەی تەواویان لەسەر نیـیە.

کەسوکاری قوربانیـیەکان زۆربەیان وێنەی ڕۆڵەکانیان بەرزکردبۆوە و بە گریانەوە هاواری "الله اکبر" و " یا حسین" یان لە بەردەمی دادگاکە دەکرد.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە 12 ی مانگی شەشی سـاڵی 2014 ، پاش ئەوەی چەکدارانی داعش شاری تکریت و بنکەی لەشکری سـپایکەری نزیک شارەکەیان داگیرکرد، زۆربەی ئەو گەنجانەی لەو بنکەیەدا بوون و وەکو سەربازی نوێ مەشقیان پـێدەکرا، بە دیلی دەسـتگیرکران. مەزەندە دەکرێت زیاتر لە 1500 گەنج کە زۆربەیان شیعە بوون بە چەند شێوەیەک بە دەسـتی چەکدارانی داعش و کۆنە بەعسیـیەکان کۆمەڵکوژکرابن.

XS
SM
MD
LG