دادوه‌رێـکی ئیسـپانی ڕایگه‌یاند که‌وا به‌نیازه لـێپـرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی و 3 به‌رپـرسی له‌شـکری ئه‌و وڵاته‌دا بکات له په‌یوه‌ست به لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کوژرانی 34 که‌س له که‌مپی ئه‌شره‌ف.
دادوه‌ر فێرناندۆ ئه‌ندرێ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌م نیازه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ لێـپـێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار که‌سه‌دا له په‌یوه‌ندیان به‌و شـاڵاوه کوشـنده‌یه‌ی که له مانگی چواردا له‌شکری عێراق کردیـیه سه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌ف.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئیسپانیا ده‌سـتی به لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ کردووه به پـێی بنه‌ماکانی دادوه‌ری جیهانی ئه‌وه‌ی ڕێـگه به لێـپـێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌دات بۆ ئه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی له وڵاتانی دیکه‌دا ده‌کرێن.
به‌پـێی یاسای ئیسپانیا نوری ئه‌لمالیکی ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌رده‌م دادگا بانگ ده‌کرێت پاش ئه‌وه‌ی گه‌ڕی پـۆسته‌که‌ی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیر کۆتایی پـێدێت و هه‌روه‌ها ماوه‌ی په‌ناپارێزی یاسایی به‌سه‌رده‌چێت. دادوه‌رکه فه‌رمانی داوه سێ به‌رپـرسه له‌شـکریـیه‌که‌ش له مانگی ده‌دا بۆ به‌رده‌م دادگا بانگ بکرێن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه حکومه‌تی عێراق هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بووه.
له مانگی چوار لێـکۆڵه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی 34 که‌س کوژراون له‌و هێرشه‌ی هێزه‌کانی عێراق بۆ سه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌ف که ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆنی ئێرانی سه‌ر به موجاهیدینی خه‌لقی تیایدا ده‌ژین.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق گوتوویانه ئه‌و هێرشه‌یان له پاش ئه‌وه کردووه که دانیشـتوانی که‌مپه‌که به‌ردیان گرتبووه سه‌ربازه‌کان. ده‌شڵێن ته‌نها 10 که‌س له‌و ڕووداوه‌دا کوژراون.