Accessibility links

له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژیدا 43 پـۆلیسی فیدراڵی عێراق ده‌کوژرێن

  • VOA News

که‌سی خۆکوژ ئۆتۆمبیلێـکی زرێپـۆشی بۆمبڕێژکراویان به‌ باره‌گایه‌کی پـۆلیسی فیدراڵی له‌ ناوچه‌ی ثه‌رثاری ڕۆژئاوای شاری سامه‌ڕا له‌ باکوری به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا 43 که‌س له‌ هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق کوژراون و 62 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ئاسایشی عێراق بۆ‌ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لحوڕڕه‌ی ڕاگه‌یاند ڕۆژی دووشه‌ممه‌ باره‌گای فه‌وجی سێی لیوای 21 ی پـۆلیسی فیدراڵی له‌ دامه‌زراوه‌ی موسه‌نـنا هێرشه‌که‌ی کرایه‌سه‌ر و هه‌موو قوربانیـیه‌کان له‌ پـۆلیسی فیدراڵی بوون.

سه‌رچاوه‌که‌ گوتوشیه‌تی دوو خۆکوژ هێرشه‌که‌یان به‌ ئۆتۆمبیلێکی هه‌مڤی ئه‌نجام دا و باره‌گاکه‌یان کرده‌ نیشانه‌ که‌ عه‌مبارێـکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی تێدایه‌.

XS
SM
MD
LG