Accessibility links

دادوەری عێراق دۆسێـی دژی سەرۆکی پەرلەمان دادەخات


دادوەری عێراق دەڵێت ئەو سکاڵایەی لە دژی سەلیم ئەلجبوری سەرۆکی پەرلەمان پـێشکەشکرابوو داخرا پاش ئەوەی بەڵگەی پـێویست نەبوون بۆ ئەو تۆمەتە گەندەڵیـیانەی ئاڕاستەی کرابوون.

عەبدول سەتار بەیرقدار گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی لیژنەیەی دادوەری تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی وەزیری بەرگری کە لە دانیشتنەکەی پەرلەمان لە 1 ی مانگی هەشت ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان و چەند پەرلەمانتارێـکی کردن، ئەمڕۆ ڕایگەیاند بەڵگەکانی خراونەتە ڕوو لە دژی سەلیم جبوری بەس نیـن، بۆیە بڕیاری ئازادکردنی دا و سکاڵاکە لە دژی داخرا.

پـێشتر هەر ئەمڕۆ سەلیم جبوری ئامادەی بەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوەکە بوو و بەپـێی کاربەدەستانی دادگا وەڵامی پـرسیاری دادوەرانی داوەتەوە.

بەر لەمەش ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی عێراق لە دەنگدانێـکدا پارێزبەندی پەرلەمانی لەسەر سەلیم جبوری هەڵگرت پاش ئەوەی خۆی ئەو داوای لە پەرلەمان کردبوو تاوەکو بتوانێت ئامادەی بەردەم دادگا ببێت بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵی سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کرابوون.

XS
SM
MD
LG