نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق داوای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی ڕه‌تکرده‌وه بۆ به هه‌رێمکردنی پارێزگاکه‌یان.
به‌ڕێز مالیکی له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لعێراقیـیه ڕه‌خنه‌ی توندی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین گرت و گوتی ئه‌مه یه‌که‌م جار نیـیه ئه‌م داوایه بکه‌ن.
پاشـان گوتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین په‌راوێز نه‌خراوه و به‌شی خۆی له بوجه‌ی وڵاته‌که هه‌یه، وه ئه‌گه‌ر که‌سانێـک له‌وێ ده‌یانه‌وێت زیاتریان له پارێزگاکانی دیکه به‌ربکه‌وێت ئه‌وه مه‌حاڵه. گوتیشی سه‌ڵاحه‌دین ئازادیـیهکی ته‌واوی خۆی وه‌رگرتووه و ئارامه.
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ئه‌و ئارامیـیهی سه‌ڵاحه‌دینی گرتۆته‌وه، پـیلانێـکی بهعسیـیهکانه تاوه‌کو وه‌ک ناوه‌ندێـک بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی و کاره‌کانیان بهێڵنه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له 27 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به زۆرینه‌ی ده‌نگ داوای به هه‌رێمکردنی پارێزگاکه‌یان ڕاگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:51 خوله‌كه.