Accessibility links

کاوە محەمەد: رەوتی سەدر توانیوێتی سود لە لەناڕەزایەتی خەڵک وەربگرێت


بارگرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و عێراق بەژتایبەتی کە سەرباری گرفتە ئابوری و سیاسی و حوکمڕانییەکانی و ملیشیاکانی، بەڵام فشار و ناڕەزاییە شارستانی و تایفی و ئاینزاییەکان پێکڕا بە پێی ڕاوبۆچوونی شارەزایان بونەتە هۆی بەرپاکردنی هەڵمەتێکی بەرفراوانتر بۆ بیرکردنەوە و پراکتیزەکردنی ریفۆرم و چاکسازیی ریشەیی لەو سیستمەی کە چەندین دەلاقەی گەندەڵی و نابەرپسیارێتی و لێکترازانی گەورەی دروستکردووە. بەڵام ئایا تا چەند ئەو ناڕەزاییانە شارستانی و ئەکادیمین، تا چەند فشارێکن داماڵراو لە عەقڵییەتی ئاینزایی و تائیفی و میلیشیایی و مەرجەعی ئاینی؟

بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتاری عێراق بەڕێز کاوە محەمەد سازکردووە...

کاوە محەمەد دەڵێت "دۆخی سیاسی عێراق لەبنەڕەتدا دۆخێکی تەندروست نیە"

هاوکات دەڵێت "ئەو هێزە سیاسیانەی کە دەسەڵاتیان بەدەستە، خاوەنی هێزی چەکدارن کە ملیشیای تایبەت بە خۆیان هەیە، خۆشیان لەناو خۆیاندا ناکۆکیان زۆر توندە، کۆمەڵێک کێشەی کۆنیشیان هەیە؛ کە دەیانەوێت ئەم کێشانە یەکلاییبکەنەوە"

هاوکات سەبارەت بە ڕەوتی سەدرییەکانیش کاوە محەمەد دەڵێت "رەوتی سەدر توانیوێتی سود لە لەناڕەزایەتی خەڵک وەربگرێت و شەقام بجوڵێنێت دژی هێزەکانی تر بەناوی چاکسازییەوە؛ لەڕاستیدا موقتەدا سەدر دەیەوێت ببێتە کلیلی هەموو حکومڕانی لەعێراقدا و وە ببێتە نەسروڵڵایەکی تر"

هەروەها دەڵێت " رۆڵی کایەی سیاسی لە عێراقدا بەشێوەیەکی گشتی هێزە ئاینییەکانن"

لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە دەبن....

XS
SM
MD
LG