Accessibility links

موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئێران

  • VOA News

موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌ میانه‌ی نوێژی هه‌ینی له‌ کوفه‌، 14 ی یه‌کی 2011

موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌ میانه‌ی نوێژی هه‌ینی له‌ کوفه‌، 14 ی یه‌کی 2011

یاریده‌ده‌رێـکی موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای ڕادیکاڵی دژ به‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت دوای دوو هه‌فته‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق، ناوبراو گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئێران.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپـرسـانی ڕه‌وتی سه‌دری ده‌ڵێن که‌سـایه‌تی شیعه‌ ئاینزای خاوه‌ن توانا و ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌مێـکی پـێشوه‌ختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا عێراقی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئێران.

موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌ ماوه‌ی سێ سـاڵی ڕابردوو له‌ ئێران ده‌ژیا هه‌تا له‌ 5 ی مانگی یه‌کدا گه‌ڕایه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌م پـێشـهاته‌یه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:09 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG