ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسی بڵاویکردۆته‌وه که‌وا موقته‌دا ئه‌لسه‌دری ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری شیعه‌کانی عێراق کۆمه‌ڵی عه‌سائب ئه‌هل ئه‌لحه‌قی تاوانبارکردووه به تیرورکردنی که‌سـانی سیاسی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی هێزه‌کانی له‌شـکر و پـۆلیس.
سه‌در له درێژه‌ی قه‌سه‌کانی گوتوویه‌تی ئه‌و داوای له‌و که‌سانه کردووه که له ئێران له پـشت ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ن، ناویان له عه‌سائبه‌وه بۆ "جوته ڕابه‌ر" بگۆڕن. ده‌ڵێت به‌ڵام داواکه‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه.
سه‌در ڕوونی نه‌کرده‌وه مه‌به‌ستی له جوته ڕابه‌ره چیـیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه له لایه‌ن دوو براوه‌وه ڕابه‌ریه‌تی ده‌کرێت، ئه‌وانیش قه‌یس و له‌یث ئه‌لخه‌زعه‌لی ین.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕاشـکاوانه ئێران تاوانباربکات به پـشـتیوانیکردنی کۆمه‌ڵی عه‌سائب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق.
له 26 ی مانگی دوازده ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕایگه‌یاند که‌وا واز له شه‌ڕی چه‌کداری ده‌هێنێت و ده‌چێته ناو پـرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌وه.
سه‌در گوتوویه‌تی ئێسـتا که هه‌ڵبژاردن له ڕێـدا، بۆیه دیاره ئه‌م کۆمه‌ڵه مه‌به‌سـتی له‌م هه‌ڵوێسته نوێـیه چیـیه.