Accessibility links

بەرپـرسێـکی عێراق دەڵێت ڕەنگە داوا لە ڕووسیا بکەن هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش لە عێراقیش ئەنجام بدات


سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت ڕەنگە وڵاتەکەی بەم زووانە داوا لە ڕووسیا بکات هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش لە عێراقدا ئەنجام بدات و خوازیارە ڕووسیا زیاتر لە ئەمەریکا لە شەڕی دژی داعش لە عێراقدا ڕۆڵ بـبینێت.

حاکم ئەلزاملی ڕۆژی چوارشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت " ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوو یان چەند هەفتەیەکی دیکە عێراق ناچاربێت داوا لە ڕووسیا بکات بۆردومانی داعش لەسەر خاکەکەی بکات و ئەمەش دەوەستێتە سەر ئەوەی هەتا چەند لە سوریا سەرکەوتوو دەبێت."

پـێشـتر حەیدەر عەبادی سەرۆکی وەزیری عێراق گوتویەتی پـێشوازی لە ڕووسیا دەکات ئەگەربێت و داعش لە عێراقدا بۆردومان بکات.

هەروەها موعین ئەلکازمی یاریدەدەری هادی ئەلعامری سەرۆکی ڕێـکخراوی بەدری شیعەکان ئەویش گوتویەتی هاتنی ڕووسیا بۆ نێو شەڕی داعش لە کات و شوێنی گونجاوی خۆیدایە، بۆیە پـێـی‌وایە کاریگەری بەرچاوی بەسەر شەڕی دژی داعش دەبێت نەک هەر لە سوریا، بەڵکو لە عێراقیشدا.

XS
SM
MD
LG