Accessibility links

ڕاپـۆرتێـک سەبارەت بە ئازادکردنه‌وه‌ی شاری ڕومادی


سوهەیب ئەلڕاوی پارێزگاری ئەنبار ڕزگاکردنی شاری ڕومادی ناوەندی پارێزگاکەی ڕاگەیاند و لە ڕێگەی تەلەفیزیۆنی فەرمی وڵاتەکەیەوە مژدە بە خەڵکی ڕومادی دا کە شارەکەیان لە داعش پاککرایەوە. گوتیشی هەزار چەکداری داعش لە گرتنەوەی شارەکەدا کوژراون.

کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعێراقیـیە نیشانی دا‌ که‌ چ وێرانکارییه‌کی گه‌وره‌ به‌ر شارەکە که‌وتووه‌، له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ڕومادی که‌ زۆرینەیان سوننە ئاینزان ، جه‌یمس دێنسڵۆ له‌ نێوه‌ندی رێبازی ده‌ره‌وه‌ بنکه‌ له‌ له‌نده‌ن به ‌ده‌نگی ئه‌مەریکای راگه‌یاندووه‌، سه‌رکه‌وتنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌وه‌ دەبێت دانیشـتوانەکەی بۆ سه‌ر ماڵه‌کانیان بگەڕێنەوە.

جه‌یمس دێنسڵۆ دەڵێت سوننه‌کان ده‌بێت هه‌ست به‌وه‌ بکه‌ن که‌ هێزێک هه‌یه‌ دەیانپارێزێت، نه‌ک ناهه‌قیان به‌رامبه‌ر دەکات، چونکە لە کاتی ڕزگاکردنی شارە سوننەکانی دیکە هەموو ئەو شتانەمان دی، بینیمان چۆن گروپە چەکدارە جۆراوجۆرەکان لە ژێر ئاڵای جۆراوجۆر شەڕی داعشیان دەکرد، ئەمەش عێراقێـکی یەکگرتووی نیشان نەدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:41 0:00

XS
SM
MD
LG