Accessibility links

سەرچاوە عێراقیـیەکان: هێزەکانی حکومەت گەیشتوونەتە ناوەندی شاری ڕومادی

  • VOA News

هێزەکانی حکومەتی عێراق لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە لە چەند قۆڵێـکەوە بە پاڵپشـتی تۆپخانە و هێرشی ئاسمانی دەسـتیانکردووە بە هێرشێـکی گەورە بۆ سەر ئەو ناوچانەی شاری ڕومادی کە هێشتا لە ژێر دەستی چەکدارانی داعش ماونەتەوە.

سەباح ئەلنوعمانی گوتەبێژی دەزگای دژە تێرۆری عێراق گوتی هێزەکانیان توانیویانە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شارەکە لە ڕووباری فورات بپەڕێنەوە و چەند گەڕکێـک لە داعش پاکبکەنەوە. گوتیشی ئامانجیان ئەوەیە شارەکە لە ماوەی 72 کاژمێردا ڕزگاربکەن. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد چەکدارانی داعش بەرگری ئەوتۆ ناکەن و هەموو ڕێگەکانیان لێ بڕیون.

بەپـێی سەرچاوە ئاسایشیـیەکان هێزەکان گەیشتوونەتە گەڕەکەکانی ناسراو بە حەی ئەلبەکر و حەی ئەلئەرامل و حەی ئەلزوبات و هەروەها لە جادەی 60 وە خۆیان بە ناوەندی شارەکە کردووە. دەشڵێن نزیکەی 200 چەکداری داعش لە ناوەندی شارەکە گەمارۆ دراون.

جێی ئاماژەیە ماوەی چەند مانگێـکە هێزەکانی حکومەتی عێراق دەسـتیانکردووە بە هەڵمەتەکانیان بۆ ڕزگارکردنی شاری ڕومادی کە لە مانگی پـێنجەوە لە لایەن داعشەوە داگیرکرا.

XS
SM
MD
LG