ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دانیشـتوانی به‌غدا پابه‌ندی بڕیاری حکومه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل بوون، به‌ڵام به سه‌دان که‌س به‌پـێ به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا به‌ڕێکه‌وتن بۆ به‌شـداریکردن له خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێتد پـرێس ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ران بۆ چه‌ندین کاتژمێر به پێ ڕۆیشـتوون تاوه‌کو بگه‌نه گۆڕه‌پانه‌که.
شه‌وی پـێـنجشه‌ممه حکومه‌ت بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی دا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به هه‌زاره‌ها عێراقی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیان سـازکرد و داوایان ده‌کرد خزمه‌تگوزاریـیه گشـتیـیه‌کان باش بکرێن و ڕێوشوێنی پـێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ نه‌هێشـتنی گه‌نده‌ڵی. پـێـکدادانی هێزه‌کانی ئاسایش له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌راندا به لایه‌نی که‌م بووه مایه‌ی کوژرانی 14 که‌س.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کان موچه‌که‌ی خۆی که‌مکردۆته‌وه و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ به‌رنامه‌ی خۆراکی هه‌ژاران ته‌رخان کراوه زیادکردووه. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش مالیکی مۆڵه‌تی 100 ڕۆژی به ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی دا تاوه‌کو چاکسـازی و خزمه‌تی باشتر بکه‌ن ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌رده‌کرێن.