هه‌زاره‌ها عێراقی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان له ڕۆژی هه‌ینی و له ئاکامی شه‌ڕو پـێـکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش 11 که‌س کوژران.
به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 5 که‌س له شاری موسل له باکۆری عێراق کوژران هاوکات شه‌ڕو پێکدادان له شاره‌کانی تری بریتی بوون له تکریت و حه‌ویجه و فه‌لـلوجه و سامه‌ڕا و به‌غدای پایته‌خت ڕوویدا.
زۆربه‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌که ڕوویدا له‌و کاته‌ی هێزه‌کانی پۆلیس ته‌قه‌یان به‌ناو قه‌ڵه‌باڵغیه‌که کرد بۆ بڵاوه‌پێکردنیان له نزیك باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌رانیش ئاگریان له چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك به‌ردا.
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه پلانی بۆ دانرابوو که دواترینه له زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر و وڵاتانی تری خۆڕهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
عێراقیـیه‌کان داوای باشکردنی خزمه‌تگوزاری ده‌که‌ن و گرتنه‌به‌ری ڕێوشۆێن بۆ نه هێشتنی گه‌نده‌ڵی حکومه‌ت.