سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی داوای کردووه یه‌که‌م دانشـتنی په‌رله‌مانی نوێ له 14 ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت، زیاتر له 3 مانگ پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنه‌کان که هێشـتا حکومه‌تیشی پـێـک نه‌هێناوه.
سێشه‌ممه ده‌مڕاسـتێـکی تاڵه‌بانی ئه‌م دانیشـتنه‌ی ڕاگه‌یاند، هه‌فته‌یه‌ک پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵای عێراق ئه‌نجامی هه‌ڵـبژارنه‌کانی په‌رله‌مانی په‌سه‌ندکرد که پـشـتڕاسـتکردنه‌وه‌یه‌ک بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێـتی علمانی به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پـێشـوو ئه‌یاد عه‌لـلاوی به جیاوازیـیه‌کی که‌م ده‌نگ له لیستی تر بردویه‌ته‌وه و هه‌نگاوێـکی گرنگه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت.
هیچ یه‌ک له لایه‌نه سـیاسـیـیه‌کان به ته‌نیا نه‌یانتوانی 163 کورسی پـێویست بۆ پـێـکهێنانی زۆرینه وه‌ده‌سـتبهێنن. هاوپه‌یمانێتی به‌ڕێز عه‌لـلاوی زۆرترین کورسی، واته 91 کورسی وه‌ده‌ستهێنا، ته‌نیا دوو کورسی زیاتر له کۆمه‌ڵی سه‌ره‌کی شیعه‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌ره‌ک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی.