چه‌ند گرووپێـکی مافه‌کانی مرۆڤی عێراقی دۆزه‌یه‌کی یاسایـیان پـێشـکه‌ش کردووه وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ناچارکردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق تاوه‌کو بڕی به لای که‌م ئه‌و 40 ملیۆن دۆلاره‌ی وه‌ک موچه‌ی مانگانه‌یان له‌و ده‌مه‌وه‌ی له مانگی سێی ئه‌مسـاڵه‌وه هه‌ڵبژێردراون وه‌رگرتووه، ئه‌و بڕه پاره‌یه بگه‌ڕێنـنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی وڵات.
گرووپی مافه‌کانی مرۆڤی عێراقی ده‌ڵێت ئه‌وان ده‌ست به هه‌وڵ و خه‌باتێـکی یاسایی ده‌که‌ن له دژی ئه‌و 325 په‌رله‌مانتاره عێراقیـیانه ئه‌وانه‌ی له کاتی ده‌نگدانه‌کانی مانگی سێی ئه‌مساڵه‌وه ته‌نها یه‌ک جار کۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌م په‌رله‌مانتارانه ته‌نها بۆ 20 خوله‌ک له دانیشـتنی سوێندخواردندا کۆبوونه‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه له ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێی ئه‌مسـاڵه‌وه عێراق ڕابه‌رایه‌تی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی حزب و لایه‌نانی سه‌ره‌کی شیعه‌کان و سووننه‌کان و هه‌روه‌ها کورده‌کان نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ڕێـکه‌وتنێـک بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له مانگی شه‌شدا فوئاد مه‌عسومی سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مان داوای سـازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کراوه‌ی مۆڵه‌ت دیارینه‌کراوی کرد وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی بنبه‌سـتی سیاسی له عێراق، به‌ڵام له مانگی ڕابردوودا باڵاترین دادگای عێراقی ڕایگه‌یاند دانیشـتنی واڵا کارێـکی ده‌سـتوری نیـیه و هه‌روه‌ها دادگاکه فه‌رمانی دا په‌رله‌مانی وڵات کۆبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕابه‌رێـکی نوێ هه‌ڵبـبژێرن.