ڕۆژی چوارشه‌ممه و پاش چه‌ندین مانگ له دواخستن، عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌نگاو نراوه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک هێرشی کوشنده به‌غدای پایته‌ختی گرته‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 64 که‌س و برینداربوونی 360 که‌سی دیکه.
سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مانی عێراق فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێـگره‌که‌ی. ئه‌مه‌ش پاش هه‌شت مانگ له‌وه‌ی بنبه‌سـتی سیاسی وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و جیاوازیـیه که‌مه‌ی له ژماره‌ی کورسیـیه‌کانی هه‌ردوو لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا و عێراقیـیه‌دا له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به‌ده‌سـتیان هێنا.
هێرشه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه زیاتر ناوچه شیعه ئاینزاکانی به‌غدای گرته‌وه و پاش ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی قوربانیانی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش هات ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر کڵێسـای سه‌یده‌ت ئه‌لنه‌جاتی گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده‌ی به‌غدا و تیایدا 57 که‌س کوژران. کۆمه‌ڵێـکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده که خۆی به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق ده‌ناسێنێت، به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕاگه‌یاند.
ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌کداره شه‌وی سێشه‌ممه ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ له هه‌موو کرستیانه‌کان کرد و ده‌ڵێت خۆیان و شوێنه‌کانیان ئامانجی حه‌ڵاڵن بۆ موجاهیده‌کان.
به‌غدا نوێ بوونه‌وه‌ی هێرشه تێرۆریسـته‌کان ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌لقاعیده له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌که له مانگی سێ‌دا ئه‌نجامدراوه.
سه‌باره‌ت به زنجیره هێرشه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:58 خوله‌كه.