ده‌سته‌یه‌کی عێراقی 52 کاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی به‌هۆی په‌یوه‌ندیان به پارتی به‌عسی سه‌دام حسێنه‌وه ڕه‌تکردۆته‌وه.
به‌رپـرسـانی ده‌سـته‌ی لێپـرسینه‌وه‌ی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند دوو له کاندیده‌کان کورسیان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 7 ی ئازار به‌ده‌سـتهێناوه.
به‌رپـرسـانی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن یه‌کێـک له‌و کاندیدانه سه‌ر به هاوبه‌ندی لیستی ئه‌لعێراقیـیه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووتر ئه‌یاد ئه‌لعه‌لـلاویـیه.
ئه‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌یه ڕه‌نگه کار له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات که هاوبه‌ندی لیستی ئه‌لعێراقیـیه به‌ڕێز عه‌لـلاوی ته‌نها دوو کورسی زیاتری له ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانونی سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی به‌ده‌سـتهێناوه.