په‌رله‌مانتارانی عێراقی له ده‌می هه‌ڵبژاردنی مانگی سێی ئه‌مسـاڵه‌وه وا ئێسـتا چوارهه‌مین دانیشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام پـێشـبینی ناکرێت بڕیاره سه‌ره‌کیـیه‌کان تا چه‌ند ڕۆژێـکی دیکه چاره‌سه‌ر بکرێن.
یاسادانه‌رانی عێراقی ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یاسا و ڕێنمایـیه‌کانی نێو په‌رله‌مان و شێوازی ئه‌نجامدانیان وتووێژ بکه‌ن. هاوکات به‌رپـرسـان ده‌ڵێن سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی نوێ تا چه‌ند ڕۆژێـکی تر چاوه‌ڕوان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی داوا له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیران بکات ده‌ست به دامه‌زراندنی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی بکات.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه یاسادانه‌رانی عێراقی له ده‌مێـکی پـێش وه‌ختی ئه‌م مانگه‌دا هه‌نگاوێـکی گرنگیان نا بۆ کۆتایی‌هێنان به هه‌شت مانگ له قه‌یرانی بنبه‌سـتی سیاسی له‌و وڵاته‌دا و یاسادانه‌ران جه‌لال تاڵه‌بانی کوردیان بۆ سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژارده‌وه و هه‌روه‌ها نوری ئه‌لمالیکی شیعه ئاینزاشیان بۆ پـۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیران ده‌سـتنیشـان کرده‌وه.