سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی عێراق ئه‌یاد عه‌لـلاوی نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به ژماردنه‌وه‌ی به‌شێـکی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی که 7 ی مانگی ڕابردوو له‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چوون.
سێشه‌ممه عه‌لـلاوی گوتی ئه‌و پـشـتیوانی له دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌غدا به ده‌سـتی ده‌کات و گوتیشی ناوچه‌کانی تر که تووشی گرفت هاتبوون له کاتی هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا ده‌بێت به‌م شـێوه‌یه ههڵـسوکهوتیان له‌گه‌ڵ بکرێت. ئه‌و به تایبه‌تی ناوی به‌سره و نه‌جه‌فی هێنا.
ئه‌ندامانی تری هاوپه‌یمانێتی ئه‌لعێراقیـیه‌ی عه‌لـلاوی نیگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به شـێوازی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و ده‌ڵێن ده‌شـێت به شـێوه‌یه‌کی ناڕه‌وا ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان بگۆڕێت.
دووشه‌ممه ده‌سـته‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق فه‌رمانی دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌غدای دا له پاش داوای پـیاداچوونه‌وه له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌لمالیکی.