ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق کۆبۆوه و سه‌رۆکه‌که‌ی و هه‌ردوو جێـگره‌که‌ی هه‌ڵبژارد، دوو پـرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێوه‌چوو و له کۆتاییدا جه‌لال تاڵه‌بانی به سه‌رۆکی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له پـرۆسه‌ی یه‌که‌مدا ڕکه‌به‌رێـک بۆ به‌ڕێز تاڵه‌بانی هاته پـرۆسه‌که‌وه ئه‌ویش حسێن ئه‌لموسه‌ویی بوو که ته‌نها توانی 12 ده‌نگ به‌ده‌سـتبهێنێت له به‌رامبه‌ر 195 ده‌نگی سه‌رۆک تاڵه‌بانی. له پـرۆسه‌ی دووه‌مدا ئه‌لموسه‌ویی کشـایه‌وه و جه‌لال تاڵه‌بانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ به سه‌رۆکی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
پـێشـتر ئوسامه نوجێفی به سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و قوسه‌ی عه‌بدول وه‌هاب سوهه‌یل به جێـگری یه‌که‌می و عارف ته‌یفور به جێـگری دووه‌می.
سه‌رۆک تاڵه‌بانی پاش ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی خوارد وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا داوای له نوری ئه‌لمالیکی کرد له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا حکومه‌تی داهاتووی وڵاته‌که پـێـکبهێنێت.