دادگای باڵای عێراق پشت‌ڕاستی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیشتیمانی په‌رله‌مانی که له 7 ی مانگی 3 له‌م وڵاته به‌ڕێوه چوون کردۆته‌وه و به ڕه‌سمی رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانێتی عیلمانی به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشوو ئه‌یاد عه‌للاوی زۆرترین ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه.
ئه‌م په‌سند کردنه‌ی سێ شه‌ممۆ هه‌نگاوێکی گرنگه بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێ هیچ لایه‌نێک به ته‌نیا نه‌یتوانی163 کورسی پێویست بۆ بوون به زۆرینه له په‌رله‌مان وه‌ده‌ست بێنێت.
هاوپه‌یمانێتی ئه‌لعراقیه‌ی عه‌للاوی زۆرترین کورسی واته 91 ی هێناوه 2 کورسی زیاتر له هاوپه‌یمانێتی سه‌ره‌کی شیعه به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی له‌سه‌ر رۆیشتن نوری مالیکی که سووربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت رێبه‌رایه‌تی وڵات بکات و هاوپه‌یمانی نوێ ده‌گه‌ڵ سێیه‌م به‌راوه‌ی هه‌ڵبژاردن، واته هاوبه‌ندی نیشتمانی حکومه‌ت پـێک بهێنێت.