کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن سه‌ره‌ک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی ڕۆژی دووشه‌ممه کابینه نوێـیه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ده‌شێت به‌و هۆیه‌وه کۆتایی به نۆ مانگی قه‌یرانی سیاسی بهێنێت، پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێ له وڵاته‌که.
هاوکات ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراقی قه‌ده‌غه‌کردنی کاری سیاسی له‌سه‌ر 3 سیاسه‌تمه‌داری سووننه هه‌ڵگرت له ده‌نگدانێـکدا که 109 ده‌نگی ئه‌رێ به‌رامبه‌ر 61 ده‌نگی نه‌رێ بوو. به ئیدیعای ئه‌و سێ که‌سه په‌یوه‌ندیـیان به پارتی به‌عسی پـێشـووی سه‌دام حسێنه‌وه هه‌بووه.
مانگی ڕابردوو سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی داوای له به‌ڕێز مالیکی کرد که حکومه‌تێـکی نوێ پـێـکبهێنێت وه‌کو به‌شێـک له‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی بۆ کۆتایی‌پـێهێنان به قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که، وه مۆڵه‌تی 30 ڕۆژی داوه‌تێ بۆ هه‌ڵبژاردنی کابینه‌ی نوێ.
داواکه‌ی به‌ڕێز تاڵه‌بانی له‌و کاته‌دا دێت که ڕێبه‌رانی شیعه و کورده‌کان و سووننه‌کانی عێراق گه‌یشـتوونه‌ته ڕێـکه‌وتنێـک بۆ دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات که به‌ڕێز مالیکی بۆ دووه‌م گه‌ڕ وه‌کو سه‌ره‌ک وه‌زیران ده‌هێڵێته‌وه.