سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی له ئوردنه وه‌ک به‌شێـک له گه‌شتێـکی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتگیری بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا.
به‌ڕێز مالیکی له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌یشـتۆته عه‌مـمانی پایته‌ختی ئوردن بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵا و کاربه‌ده‌سـتانی تر سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی له عێراقدا.
وتووێژه‌کان هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌کانی هاوبه‌ش ده‌گرێته‌وه به جه‌ختکردنه سه‌ر ئابوری.
ڕێبه‌ره‌که‌ی عێراق به هاوه‌ڵی شـانده‌یه‌کی فه‌رمیـیه و بڕیاره به‌ڕێز مالیکی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌ره‌و ئێران به‌ڕێـبکه‌وێت و له دوایـیدا به‌ره‌و تورکیا و میسر له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
جێی وتنه هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له مانگی سـێـدا براوه‌یه‌کی ئاشـکرای دیاری نه‌کردبوو، وه‌هیچ پارتیـیه‌ک نه‌یتوانیوه تاکو ئێسـتا حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی هه‌وڵ ده‌دات هاوبه‌ندیـیه‌ک پـێـکبهێنێت که زۆرینه‌ی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مان پـڕ بکاته‌وه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت.