لیسـتی عێراقیـیه که سووننه‌کان پـشـتیوانی لێده‌که‌ن به په‌رله‌مانی گوتووه که‌وا ئه‌و له‌سه‌ر دابه‌شـکردنه نوێـیه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی وڵاته‌که ده‌مێنێته‌وه، سه‌ره‌ڕای چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له په‌رله‌مان و لێـدوانه توڕه‌ئامێزه‌کانی ڕێبه‌ره‌که‌یان.
ڕۆژی شه‌ممه گوته‌بێژی عێراقیـیه حه‌یده‌ر ئه‌لمولـلا به په‌رله‌مانی گوت لیسته‌که‌یان ڕۆڵێـکی گرنگ له پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی یه‌کگرتووی نیشـتیمانی ده‌بینێت. گوتیشی له یه‌ک تێـگه‌یشـتنێـکی هه‌ڵه بووه هۆی درچوونی ئه‌ندامانی سه‌ر به لیسته‌که‌یان له دانیشتنه‌کانی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان.
شایه‌نی باسه له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دوو له‌سه‌ر سێی هه‌ر 91 ئه‌ندامه‌که‌ی لیسـتی عێراقیـیه چوونه ده‌رێ و گوتیان داواکاریـیه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کراون.
ڕۆژی هه‌ینی له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی CNN ڕێبه‌ری لیسـتی عێراقیـیه ئه‌یاد عه‌لـلاوی گوتی ئه‌و سه‌ودایه‌ی له‌سه‌ر دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات پـێی گه‌یشـتن "مرد" . گوتیشی ڕه‌نگه ژماره‌یه‌ک له هاوپه‌یمانه‌کانی له لیستی عێراقیـیه به‌شـداری له حکومه‌تی نوێ‌دا بکه‌ن، به‌ڵام وه‌ک خۆی تیایدا به‌شـداری ناکات.
به‌پـێی ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ئه‌یاد عه‌لـلاوی پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مان به‌ره‌و له‌نده‌ن ڕۆیشـتووه.