بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق ڕێـکه‌وتنێـک په‌سه‌ند بکات بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی له پـێناو کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی سـیاسی ئه‌و وڵاته که تیایدا به درێژایی 8 مانگ عێراق بێ حکومه‌ت بوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای عێراق ڕایانگه‌یاندبوو پاش چه‌ند ڕۆژێـک له وتووێژی چڕوپـڕ ڕێـکه‌وتن که سه‌رله‌نوێ بۆ ماوه‌ی چوار سـاڵی دیکه پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران به به‌ڕێز نوری ئه‌لمالیکی بسپـێردرێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌شڵێن هاوپه‌یمانی لیسـتی عێراقیـیه که سووننه‌کان پـشـتگیری ده‌که‌ن و ڕکه‌به‌ری سه‌ره‌کی به‌ڕێز ئه‌لمالیکین به پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ڕازیبوون.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 7 ی مانگی سێی ڕابردوودا لیستی عێراقیـیه زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنابوو، به‌ڵام نه‌یتوانیبوو پـشـتیوانی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی عێراق به‌ده‌سـتبهێنێت بۆ پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانیـیه‌کی ڕه‌ها.
هه‌مان ڕێـکه‌وتن ڕێـگا به ماونه‌وه‌ی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌دات له پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار‌دا ئه‌و کاره‌ی که ڕۆڵ و پـێـگه‌ی کورد پـته‌و ده‌کات.
شـایه‌نی باسه ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌ڕێز مه‌سـعود بارزانی ڕایگه‌یاندبوو که ڕابه‌ری لیسـتی عێراقیـیه و سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووتری عێراق به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌لـلاوی ده‌بێت به سه‌رۆکی کۆمیته‌ی دامه‌زرێناوی نوێی عێراقی که به‌رپـرس ده‌بێت له ئاسایشی نیشـتیمانی نسراو به ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی بۆ ڕێبازه سـتراتیژیـیه‌کان.