Accessibility links

په‌رله‌مانی نوێی عێراق یه‌که‌م دانشـتنی خۆی ئه‌نجام دا

  • Goran Tawfeeq

په‌رله‌مانی عێراق

په‌رله‌مانی عێراق

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی نوێی عێراق یه‌که‌م دانیشـتنی خۆی به‌ سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ئه‌نجام دا و تیایدا ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان به‌ هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و کوردی سوێندی یاسایی‌یان خوارد.

هه‌رچه‌نده‌ به‌پـێی ده‌سـتور ده‌بوایه‌ به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی نوێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌م دانیشـتنی په‌رله‌مان بکات که‌ ئه‌ویش حه‌سه‌ن عه‌له‌وی ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه‌یه‌، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێن باری ته‌ندروسـتی ته‌واو نیـیه‌ و بۆیه‌ ئاماده‌ی دانیشـتنی یه‌که‌م نه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها به‌پـێی ده‌سـتوریش ده‌بوایه‌ له‌ یه‌که‌م دانیشـتندا سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێـگره‌که‌ی هه‌ڵبژێردرانایه‌، وه‌لێ دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی وتووێژیان له‌ نێو خۆیاندا کردووه‌ گه‌یشـتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ هێشـتا پـێویسـتی به‌ مشتومڕی زیاتره‌ له‌ نێوان قاواره‌ و ئه‌ندامه‌کاندا بۆ ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر پـۆسـته‌کان. گوتیشی‌ دانیشتنه‌که‌ به‌ کراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌ تا به‌ ڕێـکه‌وتنێـک ده‌گه‌ن.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:20 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG