سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی پاڵپشـتی پێویست ناکرێن له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌م شه‌ڕه‌ی دژی داعشدا.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانان له پاریس ئه‌م تێبینـیه‌ی دا و گوتی " زۆر له باره‌ی پشتیوانیکردنی عێراق ده‌گوترێت به‌ڵام به کرده‌وه که‌من." گوتیشی ئه‌و پـێشڕه‌ویـیه‌ی داعش له عێراقدا کردوویه‌تی شکستێـکه بۆ ته‌واوی جیهان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گوتی پـێویسته زیاتر له ڕووی هه‌واڵگریـیه‌وه یارمه‌تی وڵاته‌که‌ی بدرێت و کار ئاسانی بۆ بکرێت تاوه‌کو بتوانێت چه‌کی زیاتر بکڕێت.
پاشان ئاماژه بۆ ئه‌وه کرد هاتنی چه‌کدارانی بیانی بۆ ڕیزه‌کانی داعش له عێراق که‌می نه‌کردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه ئامانجێـکی هاوپه‌یمانانه. گوتی ڕوونکردنه‌وه‌یان ده‌وێت بۆچی ژماره‌یه‌کی زۆری تێرۆرست له عه‌ره‌بسـتانی سعودی و وڵاتانی که‌نداو و میسر و ئه‌وروپاوه هه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه وڵاتانی هاوپه‌یمانان هه‌رچه‌نده هێزی شه‌ڕکه‌ری زه‌مینیـیان بۆ شه‌ڕی دژی داعش ڕه‌وانه نه‌کردووه، به‌ڵام ڕاوێژکاری سه‌ربازی و ڕاهێنه‌ر و چه‌کیان بۆ ناردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانشدا به‌پێی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌تای مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 4200 هێرشی ئاسمانی کراوه‌ته سه‌ر داعش له عێراق و سوریا.