Accessibility links

پەرلەمانی عێراق متمانە لە وەزیری بەرگری دەسێنێتەوە


پەرلەمانی عێراق دەنگی دا بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە خالید عوبەیدی وەک وەزیری بەرگری، ئەمەش پاش ئەوەی لەگەڵ سەلیم ئەلجبوری سەرۆکی پەرلەمان کەوتنە تاوانبارکردنی یەکتر بە گەندەڵی.

ئەمڕۆ پـێـنجشەممە لە دانیشتنێـکیدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی 142 لە بەرامبەر 102 پـرۆژە بڕیارەکەیان پەسەندکرد. 18 پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی عێراق پـرۆسەی دەنگدانەکەی لەسەر ئەم بابەتە دواخست بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی پـێویست بۆ ئەنجامدانی دەنگدان.

پـێشتریش لە 15 ی مانگی هەشت پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی گوتیان بڕوایان بە وەڵامەکانی خالید عوبەیدی نیـیە کە لە میانەی دانیشتنی لێـپـرسینەوەکەی دابوونی سەبارەت بە گەندەڵی و خراپـی بەڕێوەبردن لە وەزارەتی بەرگریدا.

عوبەیدی لای خۆیەوە لێـپـرسینەوەکەی پەرلەمانی بە سیناریۆیەک ناودێرکرد کە لە لایەن کەسانێـکەوە بۆی دانراوە کە دەرگا بە ڕووی گەندەڵیـیەکانیانەوە داخراون.

XS
SM
MD
LG