Accessibility links

عەبدولباری زێباری: داعش لەسەر شێوەی ئەخوان ئەلموسلمین وەک هێزێکی تیروریستی دەمێنێتەوە

  • Shayan Pasha

لەوەتای ئۆپەراسیۆنی موسڵ لە ناوەڕاستی مانگی 10 وە دەستیپێکردووە و شەڕەکە لەسەرخۆ بەڕیوەدەچێت لەم کاتەی خەڵکی سیڤیل لەناو شارەکە ماونەتەوە و ڕووبەرووی هێڕشە موشەکییەکانی داعش و هاوەن و تەقینەوە خۆکوژییەکانیان بوونەتەوە.

لەگەڵ ئەوەی ئەو شەڕە بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمان بە ڕیبەرایەتی ئەمەریکا بەڕیوەدەچێت کە بە هەزارەها هێڕشی ئاسمانیان کردۆتە سەر مۆڵگەکانی داعش، کەچی هێشتا بەشێکی موسڵ بەدەست داعش ماوەتەوە. ئەی ئایا بۆ ئەو شەڕە ئەوەندەی خایاند؟

عەبدولباری زێباری سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عیراق لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی مانەوەی خەڵکی موسڵ لەناو شارەکە ، ئەگەرێکی سەرەکییە کە بۆ ئەو شەڕە تا ئیستا درێژەیکێشاوە .جگە لەوەی، شەڕی موسڵیش بۆ داعش بۆتە شەڕی مان و نەمان هەر بۆیە بەرگرییەکی زۆر دەکەن.

XS
SM
MD
LG