به گوێره‌ی ئاژانسی په‌یامنێری ئاسۆشێتێدپرێس، فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای له‌شکری عێڕاق ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌ستیان به پێشڕه‌وی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ملیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له چوار گه‌ڕه‌ک له ڕۆژئاوای موسڵ وه‌ده‌رنێن.
له لێدوانێکی یه‌کشه‌مه، ژێنڕال عه‌بدوول ئه‌مێر ڕه‌شید یار ئه‌ڵلا ده‌ڵێت هێزه‌کانی تایبه‌تی عێڕاق به‌ره‌و گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌لعوڕه‌یبی و ریفاعی پێشره‌وی ده‌که‌ن، له ده‌مێکدا هێزه‌کانی پولیسی فیدڕال و هێزه‌کانی ئاسایی له‌شکری له گه‌ڕه‌که‌کانی ئیقتسادیین و 17ی ته‌موزدا شه‌ڕ ده‌که‌ن.
یاره‌ئه‌ڵلا ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه " سه‌رنگه‌ربه‌ندییه‌کانی دوژمنیان شکاندوه" بی ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر دابین بکات.
ئه‌و کرداره‌ی بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ له مانگی ئوکتۆبر دا ده‌ستی پێ‌کرد و خۆرهه‌ڵاتی شار له مانگی 1ی ساڵدا له داعش پاک کراوه. مانگێک دواتر هێزه‌کانی عێراق ده‌ستیان به کردارێک بۆ گرتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوای موسڵ کرد.