Accessibility links

حەشدی شەعبی دەڵێت ناوچەی مێژوویی حەزەری موسڵ لە داعش ڕزگارکرا


حەشدی شەعبی دەڵێت هێزەکانیان ناوچەی مێژوویی حەزەری باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای موسڵیان لە چەکدارانی داعش ڕزگارکردووە.

لە هەواڵێـکدا ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر فەیسبوکی حەشدی شەعبی بڵاوکراوەتەوە، لە پاش شەڕێکی قورس لە دژی داعش شاری حەزەری مێژوویی لە باکوری شارۆچکەی حەزەر ڕزگارکرا.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت لە ڕۆژی سێشەممەوە حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنەکەی بۆ ڕزگارکردنی حەزەر دەسـتپـێکردووە و لە چوار قۆڵەوە بە پاڵپشـتی هەلیکۆپتەری لەشکر بە خێرایی پـێشـڕەویـیان کردووە.

جێی ئاماژەیە حەشدی شەعبی ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لە ڕزگارکردنی چەندان ناوچەی عێراق، بەڵام زۆر جاریش تاوانبارکراون بەوەی هێزی ئاینزایـین و تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە.

XS
SM
MD
LG