Accessibility links

وتەبێژێکی سوپای عێراق: پردی ئەلحوڕیەی شاری موسڵ بە تەواوی کۆنترۆڵ کرا


وتەبێژێکی سوپای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی وت هێزەکانیان بە پاڵپشتی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە توانیویانە پردی ئەلحوڕیە کۆنترۆڵ بکەن ئەوەی بەرەو ناوەڕاستی شاری موسڵی کۆن دەچێت.

پردی حوڕیە دووەم پردی شارەکەیە کە هێزەکانی عێراق لە هەردوو دیوی کۆنترۆڵی بکەنەوە. 19 ی مانگی دوو لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر بەشی ڕۆژئاوای شارەکە پردی یەکەم کە دەکەوێتە باشوری پردی ئەلحوڕیە بە تەواوی کۆنترۆڵ کرا.

شایەنی باسە هەر پێنج پردەکەی سەر ڕووباری دیجلەی ناو شاری موسڵ تێکشکێنران بەڵام کۆنترۆڵکردنەوەیان و چاککردنەوەیان کارئاسانی بۆ هێزەکانی عێراق دەکات لە ڕزگارکردنی تەواوی شارەکە.

لە ئێستادا هێزەکانی عێراق لە هەردوو قۆڵی باشور و باشوری ڕۆژئاوا بە ئاڕاستەی ناوچە کۆنەکەی شاری موسڵ پێشڕەوی دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG