Accessibility links

نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ولێر پڕن له‌ بریندارانی مه‌ده‌نی و له‌شکری


 ئاواره‌کانی شاری موسڵ

ئاواره‌کانی شاری موسڵ

به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس له‌ زمانی دوکتورێکی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌کی که‌ بریندارانی شه‌ڕی موسڵ وه‌رده‌گرێت پڕ له‌ که‌سانی برینداری مه‌ده‌نی و له‌شکرییه‌.

دوکتور مه‌روان غه‌فووری له‌ نه‌خوشخانه‌ی ڕۆژئاوای هه‌ولێر، که‌ ناوه‌ندی وه‌رگرتنی زۆربه‌ی بریندارانی شه‌ڕی موسڵه‌، گوتی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ڕۆژانه‌ نزیکه‌ی 150 که‌س وه‌رده‌گرێت.

ئه‌و به‌ ئاسۆشێتێدپرێسی گوت: "ئێمه‌ لێره‌ ته‌ختی پێویستمان بۆ ژووری ته‌نگه‌تاوی نیه‌. داو و ده‌رمان نیه‌ و ژووره‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پڕ بوونه‌. ناکرێت چاره‌سه‌ری ته‌واوی نه‌خۆشان بکه‌ن."

دوکتور غه‌فووری پێش بینی ده‌کات که‌ به‌ درێژه‌کێشانی کرداری موسڵ، شه‌پۆلی هاتنی برینداران هه‌تا سێ مانگی تر هه‌روا درێژه‌ی ببێت.

کرداری ئازادکردنی موسڵ له‌ چنگ داعش گه‌یشتۆته‌ دووهه‌مین مانگ و به‌ هه‌وڵدانی هێزه‌کانی عێڕاق بۆ دووری کردن له‌ بوونه‌ قوربانی مه‌ده‌نێکان، پێشکه‌وتن به‌ شێوه‌یه‌کی هێواش ده‌چێته‌ پێش. له‌شکری وڵات به‌ فه‌رمی ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی کورژاوان و بریندارانی قه‌ده‌غه‌ کردوه‌ هه‌رچه‌ند دوکتوران ده‌ڵیت لانی که‌م 12 سه‌رباز کورژاون.

XS
SM
MD
LG