Accessibility links

شیکه‌ره‌وه‌ی سه‌ربازی ئاراز دزه‌یی باس لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ دەکات

  • یه‌حیا به‌رزنجی

شه‌ڕی چوونه‌ ناوه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌ لایه‌ن سوپاوه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌، به‌ پێی رای ئه‌م شیکاره‌که‌ ‌، له‌ چوار قۆڵه‌وه‌ هێرشه‌که‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ و ئامانجه‌که‌ش وه‌ده‌ر نانی داعشه‌ له‌ به‌شی راستی شاره‌که‌و هه‌موو ده‌شتی نه‌ینه‌وا.

هێزی دژه‌ تیرۆری عێراقی هاوشێوه‌ی رزگار کردنی قه‌زای به‌رته‌له ئه‌مجاره‌ش به‌ رای ره‌واندوزی پێشڕه‌وی گورز وه‌شاندن بوون له‌ ناوچه‌ی تۆب چه‌لی.

به‌رای ئه‌م شاره‌زایه‌ که‌ زۆر له‌ که‌ناڵه‌ جیهانییه‌کان ده‌رده‌که‌وێت لای وایه‌ ئه‌م هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ داعش زۆر کتوپڕ بووه‌ ده‌شڵێت "هێرشه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه‌ پردی پێنج له‌ داعش بگرن."

له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که‌ بچنه‌ 50 کیلۆمه‌تر له‌ پشت موسڵه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی هه‌ڵاتن له‌ داعش بگرن، تاوه‌کو ئێستاش چه‌ند گوندێکیان ئازاد کردووه‌.‌

XS
SM
MD
LG