Accessibility links

به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبی لە مەخمور کوژرا

  • یه‌حیا به‌رزنجی

له‌ کاتی ڕزگارکردنی گوندی نه‌سر له‌ خۆرئاوای مه‌خمور سه‌رۆکی هۆزی سه‌بعاوییه‌کان کە فەرماندەی حەشدی شەعبیـیە لە ناوچەکە، به‌ گولـله‌ قه‌ناسی چه‌کداره‌کانی داعش کوژرا.

جه‌مال به‌دران وته‌بێژی هۆزە‌ به‌شداربووه‌کانی شه‌ڕی ڕزگارکردنه‌وه‌ی موسڵ سه‌ره‌ڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی کوژرانی سه‌رکرده‌ی دیاری حه‌شدی شه‌عبی شێخ فارس سه‌بعاوی وتیشی "هێزه‌ عێراقییه‌کان پێشڕه‌ویان وه‌ستاندووه‌، به‌هۆی ئه‌و مینه‌ چێنراوانه‌ی داعش له‌سه‌ر رێگاکاندا چاندویانه‌، له‌ ئێستادا به‌ پاککردنه‌وه‌ی سه‌رقاڵن."

وته‌بێژه‌که‌ باسی له‌ ڕۆڵی هاوپه‌یمانان کرد سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانکردنی پێگه‌کانی داعش به‌ر له‌ ڕزگارکردنی هه‌ر شوێنێک، وتیشی "فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان کاریگه‌ری گرنگیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها یه‌که‌ی تۆپ هاوێژی عێڕاقیش بەهەمان شێوە."

جێی ئاماژەیە مانگی دوو کوڕێـکی شێخ فارس کە ئەویش لە هێزەکانی حەشدی شەعبی بوو، لە شەڕێـکدا هەر لە ناوچەی مەخمور گیانی لەدەسـتدا.

XS
SM
MD
LG