Accessibility links

20 فەرماندەى سەربازى عێراق تۆمەتبارن بە هۆكارى كەوتنى موسڵ


لیژنەى لێكۆڵینەوە لە كەوتنى موسڵ 20 بەرپرسى ئیدارى و سەربازى وەكو تۆمەتبارى كەوتنى موسڵ دەستنیشانكردووە و بریارە دواى بردنى دۆسیەكانیان بۆ پەرلەمانى عێراق سەرجەمیان بدرێنە دادگا، هاوكات فەرماندەى هێزە ئاڵتونیەكان ى عێراق دەڵێت"داعش لەرومادى گازى كلۆرى بەكارهێناوە."

شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامى لیژنەى لێكۆڵینەوە لەكەوتنى موسڵ بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ناوى سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە ئاشكرادەكەین كە هۆكارى ڕادەستكردنى موسڵ بوون بە داعش، كە سەرجەم فەرماندە سەربازیەكانى ئەو سەردەمەیان تێدایە."

وتیشى"بەشێك لە تاوانبارەكانى كەوتنى موسڵ لەشەڕ هەڵاتوون و ، بەشێكیان گەندەڵ بوون و گەندەڵیەكانیان بووەتە هۆى قەڵەوبوونى داعش و بەشەكەى تریان كەمتەرخەم بوون."

هاوكات لیوا فازڵ بەروارى فەرماندەى هێزە ئاڵتونیەكانى عێراق ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئەو گازە ژەهراویەى داعش بەكارى دەهێنێت لە سوریا و لەكاتى دەستگرتن بەسەر بارەگا سەربازیەكانى سوپاى سوریا دەستیكەوتووە."

دەربارەى كاریگەرى ئەو گازە ژەهراویەى داعش بەكارى دەهێنێت ، فەرماندەى هێزە ئاڵتونیەكانى عێراق ئاماژەى بەوەكرد گازەكە كە ڕەنگى سوورە هەر سەربازێک بەرى بكەوێت بۆ ماوەى نیو كاتژمێر تواناى بینینى نامێنێت.

XS
SM
MD
LG