پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ئاکامی ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو بۆمب که پێده‌چێت خوێندکارانی کریسچیانی زانکۆی کردبێته ئامانج ، که‌سێک کوژراوه و نزیکه‌ی 80 که‌سیش بریندارن له شاری موسڵی باکوری عێراق.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن بۆمبێک و هه‌روه‌هاش ئۆتۆمبیلێکی به مین چێنراو له نزیک پاسێکه‌وه ته‌قیونه‌ته‌وه که خوێندکارانی شارۆچکه‌ی حه‌مدانیه‌ی زۆرینه کریسچیانی پـێـبووه و له ڕێدا بووه به‌ره‌و زانکۆی موسڵ.
پۆلیس ده‌ڵێت دوکاندارێک له‌و هێرشه‌دا کوژراوه.
یاخیبوانی عێراقی کریسچیانه‌کان و که‌مایه‌تیه‌کانی تر ده‌که‌نه ئامانج و نیشانه‌ی هێرشه‌کانیان و ئه‌مه‌ش وایکرد له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی بکات کاری زیاتر بکه‌ن بۆ پاراستنی کریسچیانه‌کان و که‌مایه‌تیه‌کانی تری عێراق.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشه ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له موسڵ ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:20 خوله‌كه.