Accessibility links

فه‌ریق جه‌مال محەمەد عومەر: چه‌کداره‌ گه‌مارۆدراوه‌کانی داعش له‌ تەلسقوف کوژران

  • یه‌حیا به‌رزنجی

سه‌رۆکی ئه‌رکانی هێزی پێشمه‌رگه‌‌ی کوردستان فه‌ریق جه‌مال محەمەد عومەر له‌ وتوێژی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا باس له‌ کۆتایی هێنان به‌و چه‌کدارانه‌ی داعش ده‌کات که‌ له‌ هێرشی رۆژی رابردوو به‌جێمابوون و به‌رگریان ده‌کرد تا بتوانن، له‌و شارۆچکه‌یه‌ بچنه‌ ده‌ر، هه‌روه‌ها هه‌موو هێرشه‌کانی داعشیش به‌و مه‌به‌سته‌ شکست خواردوو بووه‌، ئه‌و ده‌شڵێت "نه‌یان توانی به‌ هانایانه‌وه‌ بێن و له‌ روبه‌رووبونه‌وه‌کان کوژراون، ئێستا ته‌رمی زیاتر له‌ 30 له‌ چه‌کدارانی داعش له‌به‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌، هه‌روه‌ها هه‌رچی ئوتومبێلی سه‌ربازی هه‌بوو که‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ بۆ ئه‌و هێرشه‌ ئاماده‌ کرابوو، تێکشکێنراون."

ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ باس له‌هۆکاری ئه‌وه‌ش ده‌کات که‌ بۆچی داعش توانیویانه‌ شارۆچکه‌ی تەلسقوف که‌ مه‌سیحی نشینه‌ بۆ چه‌ند کاتژمێریک کۆنترۆڵ بکه‌ن، وتی "ئه‌و شوێنه‌ زۆر نزیکه‌ له‌ موسڵه‌وه‌، ره‌نگه‌ چه‌کی قورسی پێویست له‌و ناوچه‌یه‌ له‌به‌رده‌ست هێزه‌کانی ئه‌وێدا نه‌بووبێت‌ که‌ بتوانن به‌ر له‌ کاره‌ خۆکوژییه‌کان بگرن و ئوتۆمبێله‌ زریپۆشه‌کانیان تێکبشکێنن.".

ده‌قی و تووێژه‌که‌ی به‌شی کوردی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌رکانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان، له‌م فایله‌ ده‌نگیەدایە.

XS
SM
MD
LG