هێزه‌کانی حکومه‌تی عێڕاق له ناوچه‌یه‌کی ده‌رووبه‌ری مزگه‌وتێکی ناسراو له ڕۆژئاوای موسڵ دا پێشڕه‌وی ده‌که‌ن که ڕێبه‌ری داعش یه‌که‌م و ته‌نیا گوتاری خۆی له ئه‌و شوێنه ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵنێری ئاسۆشێتدپرێس، یه‌ک شه‌مه دووکه‌ڵ له ده‌وری ناوچه‌ی مزگه‌وتی ئه‌ل نوور ده‌بینرێت له ده‌مێکدا هێلی کۆپته‌ره‌کان به سه رئه‌و شوێنه‌دا ده‌گه‌ڕێن و سه‌نگه‌ری چه‌کدارانی داعش ئاگرباران ده‌که‌ن. لانی که‌م دوو په‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی گاز و دووکه‌ڵ له ئه‌و شوێنه به‌رز ده‌بنه‌وه که باوه‌ڕ ده‌کرێت له ئه‌نجامی کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژی به ئوتوموبیلی بۆمبکراو بێت له ده‌مێکدا ده‌نگی ته‌قه دێت.
ڕێبه‌ری داعش، ئه‌بووبه‌کر ئه‌ل به‌غدادی، رۆژی هه‌ینی وتارێکی له مانگی جولای 2014 خوێنده‌وه دوای ئه‌وه‌ی ملیتانه‌کانی ئه‌و گرووپه نزیکه‌ی یه‌ک له سێ به‌شی خاکی عێڕاقیان گرت و "خه‌لافه‌ت"ی ئیسلامیان له سه‌ر ئه‌و هه‌ریمه ڕاگه‌یاند که له عێڕاق و سوریا کۆنتڕۆڵیان ده‌کرد.