Accessibility links

لەشکری فەڕەنسا دەڵێت دوو ئەگەر بۆ کوژرانی خەڵکی سیڤیل لە ڕووداوەکەی موسڵ هەیە


گوتەبێژی ئەرکانی لەشکری فەڕەنسا دەڵێت فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکەی لە 17 ی مانگی سێ هێرشی ئاسمانیـیان لە شاری موسڵ ئەنجامداوە، بەڵام نەک لەو شوێنەی کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سیڤیل کوژران.

کۆلۆنێل پاتریک شتایگەر ئەمڕۆ پـێنجشەممە گوتی دوو ئەگەر بۆ ڕووداوەکە هەیە، یەکەم لەوانەیە بۆمبێک بەر شوێنێک کەوتبێت تەقەمەنی یان سووتەمەنی لێبووبێت، دووەم داعش ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی لە نێو ئەو خەڵکە سیڤیلەدا تەقاندبێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هاوپەیمانان توانای بۆمبەکانی خۆیان سنووردارکردووە تاوەکو هەوڵ بدەن زیان بەر خەڵکی سیڤیل نەکەوێت. باسی لەوەش کرد داعش هیچ باکی بە خەڵکی سیڤیل نییە و وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنێت.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی یەکشەممە فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانی عێراق ڕایگەیاند لە ژێر داروپەردووی بینایەک لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ 61 تەرم دەرهێنراون.

XS
SM
MD
LG