Accessibility links

هێزەکانی عێراق لە مزگەوتی ئەلنوری شاری موسڵ نزیک‌دەبنەوە

  • VOA News

هێزەکانی عێراق دەچنە ناو بەشە کۆنەکەی شاری موسڵ و لە مزگەوتی ئەلنوری نزیکبوونەتەوە، ئەوەی ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕابەری داعش پـێش سێ ساڵ لەمەوبەر خەلافەتەکەی خۆی تیادا ڕاگەیاند.

فەریق ڕائد شاکر جەودەت فەرماندەی پـۆلیسی فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی یەکەکانی پـۆلیسی فیدراڵی و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا کە لە ناوچەی پردی کۆن لە بەرامبەر باب ئەلبیز جێگیربوون، ئەمڕۆ هەینی دەسـتیانکردووەتەوە بە ئۆپەراسیۆنەکانیان و لە چەند قۆڵێکەوە پـێشڕەوی بەرەو بەشە کۆنەکەی شاری موسڵدا دەکەن.

گوتیشی هێزەکان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و یەکەی موشەکی پاڵپشتی دەکرێن و بە چڕی شوێنی کۆبوونەوەی چەکدارانی داعش لە ڕەئس ئەلخۆر و باب ئەلبیز و دەوروبەری حەدبا بۆردومان دەکرێن.

لە ئێستادا هێزەکان مزگەوتی ئەلباشا و جادەی ئەلعەدالە و بازاڕی باب ئەلسەرایان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام هێشتا ئاڵای داعش بەسەر مزگەوتی ئەلنوری دەبینرێت.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG