Accessibility links

هێزەکانی عێراق ناوچەی زیاتری موسڵ لە داعش ڕزگاردەکەن

  • VOA News

A member of the Iraqi rapid response force carries his weapon during a battle against Islamic State militants in Mosul, Iraq, March 11, 2017.

هێزەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بەردەوامبوون لە پـیشڕەویـیەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو گەڕەکانەی هێشتا لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە ژێر دەستی داعشدا ماونەتەوە.

سەباح ئەلنوعمان گوتەبێژی دەزگای دژە تێرۆری عێراق بۆ ڕادیۆ سەوای ڕاگەیاند هێزەکانیان خۆیان ئامادەدەکەن بۆ ڕزگارکردنی گەڕەکەکانی نەفت و موسڵ ئەلجەدیدە و ئەلئاغەوات.

هەروەها فەریق ڕائد جەودەت فەرماندەی پـۆلیسی فیدراڵی لە بەیانـنامەیەکدا گوتی وێستگەی شەمەندەفەرەکانی موسڵ لە باشوری ڕۆژئاوای شارەکە لە داعش ڕزگارکرا.

لە لایەکی دیکە هەردوو فیرقەی 9 و 16 ی لەشکری عێراق کۆنترۆڵی ناوچەکانی باکوری شاری موسڵیان کردووە لە دەوروبەری ناوچەی بادوش لە ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلە و گوندی شێخ محەمەد لە ڕۆژهەڵاتی ڕووبارەکە.

مەزەندەدەکرێت لە ئێستادا نزیکەی 30% شاری موسڵ لە ژێر دەستی داعشدا مابێتەوە.

XS
SM
MD
LG