Accessibility links

وتەبێژی حەشدی شەعبی: به‌شی ڕاستی موسڵ ده‌که‌ینه‌ گۆڕستانی داعش

  • یه‌حیا به‌رزنجی

له‌ دوا په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی لای راستی شاری موسڵ، شه‌ڕ له‌ سه‌نته‌ری شار له‌ کۆڵانه‌ ته‌نگه‌به‌ره‌کانی باب ئه‌لتۆب و گه‌ڕه‌کی مامۆستایان و نه‌ینه‌وای تازه‌یه‌، له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ له‌ ڕۆژئاوای شاری موسڵ حه‌شدی شه‌عبی وه‌ک وته‌بێژه‌که‌یان ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات که‌ ناحییه‌ی بادوشیان گرتووه ‌و به‌ ته‌واوه‌تی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ریان له‌ موسڵ دابڕاندووه‌، هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ی سوریاش، "شه‌ڕه‌که‌ بۆ سوپاو پۆلیسی فیدراڵی ئاسان تر بووه‌، چونکه‌ به‌شی راست شه‌ڕیکی کراوه‌یه‌ له‌ هه‌موو ئاراسته‌یه‌که‌وه‌ دژ به‌ داعش."

له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ هه‌ر له‌م گفتوگۆیه‌دا شیکه‌ره‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ به‌غداده‌وه‌ هاشم ئه‌لهاشمی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ مه‌ترسییه‌که‌ دوای نه‌مانی داعشه، لایه‌نه‌کانی براوه‌ی شه‌ڕ چۆن رێک ده‌که‌ون له‌سه‌ر به‌شکردنی غه‌نیمه‌ی شه‌ڕه‌که‌، به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان کورد و شیعه‌دا، ده‌شڵێت "ئه‌و دوو لایه‌نه‌ چاویان له‌ ده‌سکه‌وتی سیاسی زیاتر ده‌بێت، به‌ تایبه‌تی کوردو شیعه‌ له‌م شه‌ڕه‌دا رۆڵی باشیان گێڕاوه‌، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانان رۆڵ نه‌گێرن بۆ نزیک کردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه‌، دوور نییه‌ گرفتی سیاسی قووڵتر دروست نه‌بێت."

XS
SM
MD
LG