Accessibility links

فه‌ریق ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ ئه‌مین: داعش کۆتایی پێ هاتووه‌ و دوای موسڵێش نۆره‌ی حه‌ویجه‌یه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

به‌رپرسی هێزی ئاسمانی عێڕاقی فه‌ریق ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ ئه‌مین سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی هێزی ئاسمانی عیراقی و هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕی داعشدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌دوێت و پێی وایه‌ ، ئه‌گه‌ر بۆردومانی فڕۆکه‌کانیان نه‌بوایه‌ پێشڕه‌وییه‌کانی شه‌ڕی زه‌مینی به‌و شێوه‌یه‌ نه‌ده‌بوو، ده‌شڵێت "سه‌رکه‌وتنه‌کانی سوپاو هێزه‌کانی تر هاوئاهه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ بۆردومانی پێگه‌کانی داعش، جوڵه‌ی فڕۆکه‌کانی ئێف 16 وای کردووه‌ داعش زۆر به‌ زه‌حمه‌ت به‌ ئاشکرا له‌ شوێنێکه‌وه‌ بڕوات بۆ شوێنێکی دیکه‌."

سه‌باره‌ت به‌ چه‌کداره‌کانی داعش و راده‌ی به‌رگه‌گرتنیان، لای وایه‌ کۆتاییان نزیک بووه‌ته‌وه‌ ، "داعش له‌ موسڵ کۆتاییان هاتووه‌، شه‌ڕ ده‌که‌ن به‌ڵام له‌سه‌ر کات وه‌ستاوه‌، ده‌نا هیچ وره‌یه‌کیان نه‌ماوه‌."

سه‌باره‌ت به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ش که‌ له‌ خوارووی خۆرئاوای که‌رکوک ماوه‌ته‌وه‌و له‌ده‌ستی داعشدایه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ که‌ له‌ رابردوو به‌رپرسی سوپا بووه‌ له‌و ناوچانه‌ ده‌ڵێت "دوای موسڵ حه‌ویجه‌ به‌ ئاسانی رزگار ده‌کرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش وه‌کو فکریش لای خه‌ڵک قێزه‌وون بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاسانه‌ ئازاد کردنی حه‌ویجه‌و ریاز و ره‌شاد."

هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپاو هێزی دیکه‌ یه‌که‌مجاره‌ پێکه‌وه‌ له‌ شه‌ڕگه‌یه‌کدا به‌شداری بکه‌ن، به‌لای ئه‌م به‌رپرسه‌ی سوپای عێراقی که‌ خۆشی له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورده‌ ده‌ڵێت "هاوئاهه‌نگی ئه‌گه‌ر تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت، ده‌توانین زاڵ بین به‌سه‌ر گرفته‌ سیاسییه‌کانیشدا، پێشمه‌رگه‌ رۆڵێکی مه‌زنی گێڕا، زانیارییه‌کانی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، سوودی زۆری گه‌یاندووه‌ به‌ ئاشکرا کردنی شوێنه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی داعش و ئێمه‌ش بۆردومانمان کردووه‌."

XS
SM
MD
LG