Accessibility links

ئاراز جه‌وهه‌ر: داعش لە شـکستی بەردەوامدایە

  • یه‌حیا به‌رزنجی

شه‌ڕی به‌شی لای ڕاستی شاری موسڵ، سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی له‌ سێ میحوه‌رەوە پێی هه‌ستاون، وه‌ک شیکه‌ره‌وه‌ی ستراتیجی ئاراز جه‌وهه‌ر باسی ده‌کات "سوپا له‌ پێشڕه‌ویدان و داعش له‌ شکستی به‌رده‌وامدایە."

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ به‌شی ڕاست له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌، جار جاره‌ داعش هاوه‌ن به‌ ئاڕاسته‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌هاوێت و زیانی گیانیش له‌و ناوچانه‌ به‌رده‌وامه‌، هه‌رچه‌نده‌ ڕزگار بووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاراز ده‌ڵێت "ته‌نانه‌ت له‌ شه‌ڕه‌کانیشدا تاکتیکیان نه‌گۆڕاوه‌، ئوتۆمبێل و که‌سه‌ خۆکوژه‌کان پێش ده‌خه‌ن و هاوه‌ن ده‌هاون، ئیتر هیچ تاکتیکێکی تریان نه‌بووه‌، به‌ڵام تۆ له‌گه‌ڵ هێزێک ره‌فتار ده‌که‌ی که‌ هاتووه‌ بکوژرێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ گرتنه‌وه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی موسڵ 14 خۆکوژ ده‌ستگیرکراون."

له‌م شه‌ڕه‌دا فڕۆکه‌کانی ئه‌مەریکا رۆڵی کارا ده‌گێڕن، به‌ڵام لای راستی شاره‌که‌ کۆنه ‌و گه‌ڕه‌کی بچووک بچووک وکۆڵانه‌کانی ته‌نگه‌به‌ره‌، تاچه‌ند توانراوه‌ له‌ بۆردومانی پێگه‌کانی داعش شوێنه‌ مه‌ده‌نییه‌کان پارێزراوبن. ئاراز باس له‌وه‌ ده‌کات که ‌له ‌ناو موسڵ ته‌نها ئەپاچییه‌کانی ئه‌مەریکا بۆردومان ده‌که‌ن و موشه‌کێکی بچووک به‌کار دێنن، چه‌نده‌ کاریگه‌ری هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ش ورد ئامانجه‌کان ده‌پێکێت، بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ شوێنی تر بگه‌یه‌نێت.

XS
SM
MD
LG