Accessibility links

لەشکری عێراق ناوچەیەکی باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ کۆنترۆڵ دەکات


An Iraqi Army vehicle races to the front in Mosul, Iraq, Nov. 19, 2016.
An Iraqi Army vehicle races to the front in Mosul, Iraq, Nov. 19, 2016.

لەشکری عێراق هێرشێـکی گەورەی کردووەتە سەر داعش لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ و توانیویەتی ناوچەیەکی دیکەی ئەو شارە لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگاربکات.

فەریق ڕوکن عەبدول ئەمیر ڕەشید یارەڵڵا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ گوتی سەربازانی فیرقەی 9 ی زرێـپـۆشی لەشکر ئەمڕۆ سێشەممە دەسـتیانگرتووە بەسەر نەخۆشخانەی سەلام لە گەڕەکی سەلام و لە ئێستادا هێزەکانیان نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە ڕووباری دجلەوە دورن.

هاوکات ئەفسەرێـک بە پلەی عەقید بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت هێرشەکەیان لە کاژمێر 6 ی بەیانی دەسـتپـێکردووە و ئامانج لێی لاوازکردنی داعشە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکەیە کە لەوێ هێرشی پـێچەوانە دەکاتە سەر لەشکر. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد تاکتیکێکی نوێ پەیڕەو دەکەن، ئەویش لە یەک کاتدا لە چەند قۆڵێکەوە هێرش دەکەن، ئەمەش تاوەکو داعش بواری هێرشی پـێچەوانەی نەبێت.

ئەگەر بێت و هێزەکانی عێراق بگەنە سەر ڕووبارەکە لەو بەشەی شارەکە، ئەوا چەندان گەڕەکی موسڵ لە دەسـتی داعش دادەبڕین، لەوانە حەی فەڵەستین و حەی سۆمەر.

لە لایەکی دیکە فەرماندەیەتی هێزی کۆماندۆسی عێراق لەسەر تویتەرکەی خۆی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە فیرقەی 16 ی لەشکر هەشت گەڕەکی لە باکوری شاری موسڵ کۆنترڵکردووە.

XS
SM
MD
LG