Accessibility links

سه‌رکرده‌ی هێزی ئاسمانی عێڕاق: کاریگه‌ری گه‌وره‌مان له ‌شه‌ڕی موسڵدا هه‌یه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

به‌رپرسی یه‌که‌می هێزی ئاسمانی عێڕاق فه‌ریق روکن ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ ئه‌مین له‌م وتوێژه‌ی ده‌نگی ئه‌مریکا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هێزی ئاسمانی عێڕاقی له‌ ئه‌وجی به‌هێز بووندایه‌و کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌شیان هه‌بووه‌ له‌ شه‌ڕی موسڵ و ناوچه‌کانی تری عێراق که‌ له‌ ده‌ستی چه‌کداره‌کانی داعش ئازاد کراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ده‌ڵیت "فڕۆکه‌کانمان به‌ شاهیدی هاوپه‌یمانانیش هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆمان دیاری کراوه‌ به‌ باشی پێکاومانه‌و به‌رله‌ ده‌ست پێ کردنی پرۆسه‌ی ئازادکردنی موسڵ پێگه‌کانی داعشمان خاپوور کردووه‌."

ئه‌و به‌رپرسه‌ که‌ له‌ دوای ڕووخانی رژێمی به‌عس به‌رپرسی سوپا بووه‌ له‌ که‌رکوک و له‌ چه‌ندین شه‌ڕ دژی قاعیده‌ له‌و پارێزگایه‌ به‌شدار بووه‌، لای وایه‌ شه‌ڕی موسڵ، شه‌ڕیکی درێژ خایه‌ن و قورسه‌. ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له‌ ناو شاره‌که‌ له‌ دژییان هه‌ستن و به‌ره‌نگارییان ببنه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌رێکی چاوه‌ڕوان کراوه‌، کرده‌ سه‌ربازییه‌که‌ خێراتر ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روو نه‌دات هێزه‌ عێراقییه‌کان به‌گشتی له‌ ووره‌یه‌کی به‌رزدان و ده‌توانن کۆتایی به‌ دوژمن بهێنن."

XS
SM
MD
LG