Accessibility links

فرمان عەبدولڕەحمان: ئاوارەکان لەدۆخێکی زۆر سەختدان، حکومەتی هەرێمیش لە قەیرانێکی زۆر گەورەدایە


ئازادکردن و کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگەو هێزەکانی عێراقەوە تێکڕا نیگەرانی و چاوەڕوانی کارەساتی مرۆیی دروستکردووە، لەبەرئەوەی ئەو خەڵکەی لە ناو موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری ماونەتەوە؛ هۆکارگەلێکن بۆ پتر هاودەنگی و کاری هاوبەش لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان و رێکخراوە جیهانی و لۆکاڵییەکان. بۆ پتر وردبونەوەو بەدواداچوونی بارودۆخی ئاوارەکان و ناوچە تازە رزگارکروەکان؛ دەنگی ئەمریکا پتر بایەخ بەم دۆسێیە دەدات.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس و توێژەر فرمان عەبدولڕەحمان دا سازکردووە.

فرمان عەبدولڕەحمان دەڵێت "کاتێک کە ناوچەکانیان ئازادیش دەکرێن، بۆ دەستکەوتنی پێداویستی ناچار لەناوچەکانیان هەڵدێن، وەک لەگەڕەکی گۆکجەلی بینیمان. گەڕەکەکە دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کۆنترۆڵکرایەوە، خەڵکەکەی بە ناچاری شوێنەکەیان بەجێدەهێڵن، چونکە ئیتر شوێنەکان بە کەڵکی ژیان نامێنێت".

هەروەها دەڵێت "من چەندین ئافرەتم دەبینی کاتێک کە دەگەیشتن، یەکڕا لەبەردەم پێشمەرگەکاندا یاخود سەربازەکاندا پەچەکانیان لادەبرد. راستە ئەوان پێشتریش موسڵمان بوون، بەڵام ئەو جۆرە لە کولتوری داعشییە کە ئافرەت نابێت چاویشی بەدەرەوە بێت یاخود تەنها رەنگی رەش بپۆشێت؛ شتێکی نامۆیە".

لەم وتووێژەدا فرمان عەبدولرەحمان کۆمەڵێک بابەتی جیاواز باس دەکات لەو بارەیەوە هەروەها دەڵێت "ئاوارەکان لەدۆخێکی زۆر سەختدان، حکومەتی هەرێمیش لەقەیرانێکی زۆر گەورەدایە، توانای دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی نیە".

لەرێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەک ببن....

XS
SM
MD
LG